قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / مناڵان / چیرۆک مناڵان / پەپوولەیەکی تەنها

پەپوولەیەکی تەنها

پێشەوا لوتفی– ۱۰ ساڵان لـە بانــە 

هسارە : رۆژێک لە رۆژان پەپوولەیەک بە تەنهایی لە باخێکی زۆر گەورەدا دەژیا و هیچ هاوەڵێکیشی نەبوو. بەیانییەک هەستا لە خەو و بڕیاری‌دا بڕوا هاوەڵێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە. لە سەر رێگای فڕینیدا کرمێکی بینی ‌و سڵاوی‌ کرد و وتی: تۆ لەگەڵ من دەبی بە دۆست؟ کرمەکە وتی: من لەگەڵ تۆدا دەبم بە دۆست. پەپوولەکە وتی: وەرە با کایەی قەراقەرا بکەین. کرمەکە وتی: باشە. سەرەتا عەتتا مەتتایان‌ کرد و بیتاقەکە بە ناوی پەپوولەکەوە دەرچوو. پەپوولەکە دەستی‌ کرد بە ژوماردن. کرمەکەش چووە ژێر عەرز و خۆی شاردەوە. پەپوولەکە زۆر بە دوایدا گەڕا، بەڵام نەیدۆزییەوە. پاشان بە دەنگی بەرز هاواری كرد: من‌ ناتوانم بتدۆزمەوە، دەچم دۆستێکی دیکە پەیدا دەکەم. پەپوولەکە لە کرمەکە ماڵاوایی کرد و فڕی. گەییشتە مێروویەک. سڵاوی‌ کرد و بە مێرووەکەی وت: وەرە با پێکەوە ببینە دۆست. مێرووەکە وتی: باشە. پەپوولەکە وتی: با کایەی قەراقەرا بکەین. دووبارە پەپوولەکە بژاردی. ئەمجارە مێرووەکە چووبووە ژێر گەڵای درەختێکەوە. پەپوولەکە زۆر بە دوایدا گەڕا بەڵام نەیتوانی بیدۆزێتەوە. پەپوولەکە بە دەنگی بەرز وتی: مێروولەکە من تۆم بۆ نادۆزرێتەوە، دەچم دۆستێکی‌تر پەیدا دەکەم. پەپوولەکە لە مێرووەکە ماڵئاوایی کرد و فڕی‌ و فڕی، تا پەپوولەیەکی وەک خۆی دۆزییەوە. سڵاوی کرد و وتی: لە گەڵ مندا دەبی بە دۆست؟ پەپوولەکە وتی: ئەرێ لە گەڵتا دەبم بە دۆست. پەپوولەکە وتی: وەرە با کایەی قەراقەرا بکەین. پەپوولەکە بژاردییەوە و دوایی چوو بە دوایدا گەڕا. زۆری نەخایاند دۆزییەوە. ئەمجارە پەپوولەکەی ‌تر بژاردی، دووبارە ئەم بژاردی، جارێکی ‌تر ئەو بژاردی و زووش یەکتریان ئەدۆزییەوە. ئەوەندەیان پێ خۆش بوو.

 

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *