قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / فۆلکلۆر / داب و نەریت / باوەڕ مەردم کورد لەسەر ” ئاو ” – ئاکۆ جەلیلیان

باوەڕ مەردم کورد لەسەر ” ئاو ” – ئاکۆ جەلیلیان

هسارە : بیر و باوەڕەیل هەر گەلێگ لە هەرکوورەێ دنیا لە بووت چشتەیل جیاواز، بەشێگە لە فۆلکلۆر ئەو گەلە . بێگومان گەل کوردیش هاوڕێ ئەول ئێ گەپا بۊیەو هەسیش، لەێ بەشە باوەڕ،  بەشێگ لە گەل کورد لە باوەت ” ئاو ” ا , ک بەڕێز ئاکۆ جەلیلیان  کووێیەو کردێیە و نۊساسەێ ئەڕاێ بەردەنگەیل بەڕێز ” هسارە ” مەزرانیمنە.

ئاو aw: ئاو له فهرههنگی رۆژهه‌‌ڵاتی ناوێن نیشانهی پاكی و خاوێنی و زوڵاڵی و رهوانییه و له بواری ئائینیهوه و له قورئانی پیرۆزدا نیشانهی زیندووئی و حهیاته و گهلی كورد باوهڕی به ههموویانه وته‌‌نانهت لهپێشوو خوایهك بۆدۆرست كراوه كه «ئاناهید» یان «ئاناهیتا»یپێ وهتنه.

ئهم خودایه له‌‌ بنهڕهته‌‌وه هی قهومی«ئاشوور» بووه و دووائی هاتوهته نێو كوردهواری. له‌‌ فهرههنگی كورددا دهیان پهندی پێشنان سهبارهت به«ئاو» وهتراوه كه له بهرگی یهكمی«زهڕینهوسیمینه»ئاماژهیپێ كردینه. له باشووری رۆژههڵات ههندێك بیر وباوهڕ سهبارهت به ‌‌«ئاو » ههیه كه‌‌ ئاماژهی پێ دهكهین.

– له كاتی تینوئی و بهر له خواردنهوهێ ئاو دوعایهك یان وتارێك دهڵێن تهنانهت له نێو شیعهكاندا نفرین و دوعا پێكه‌‌وه دێت. ئائینیهكانی شیعه له كاتی ئاو خواردنهوه دهڵێن: سلام بر حسین، لعنت بر یزید. كه ئاماژه به رووداوی كهربهلا و شههید بوونی ئیمام حوسهین«د.خ» دهكا.یارستان و زۆربهی گۆرانهكان ئهڵێن: رهحمهت له ئاو خوهر. لهكهكان ئهڵێن: خودا زیا كه.

به‌‌ڵام یه‌‌ك بابهت له نێو كوردهواری به گشتی دیاردهیه ئهمهش ئهوهیه كه‌‌ لهكاتی ئاوڕژاندن به تایبهت ئهگهر ئاوی كۆڵ بێت به‌‌ دهنگی بهرز ئهڵێن:  بسم الله.

 كورد له سهر ئهم باوه‌‌ڕهيه كه‌‌ له ههر كوێ ماڵ ومنداڵ ههبێ و ژیانی ئاسائی به‌‌ڕيوه دهچێ فرێشتهكان و جن و پهری لهم دهڤهرهدا هاتوچوو دهكهن و له ‌‌بهر ئهوهی كه ئێمه ئه‌‌وان نابینین ره‌‌نگه ئاوی كوڵ ئهوان بسووتێنێ و ئهوانیش تۆڵهی ئێمه بكیشن بۆیه بانگ دهكهن: بسم الله كه  ئهوان وریای خۆیان بن  و نه‌‌سووتن.

ئه‌‌‌م باوهڕه ریشه له مێژووئیكی دوور و دریژی ههیه و ئه‌‌مهش وایه كه ههر مرۆڤێك كه دێته دۆنیا فرێشته و جنۆكه‌‌‌يك ئه‌‌‌بنه چاودێریكهری ئه‌‌م مرۆڤه و فرێشته‌‌ هانی ئهدا بۆ كاری باش و جنۆكه‌‌ به‌‌رهو خهراپه رێنوێنی دهكا ههر له ‌‌سهر ئهم باوهڕهیه كه كونفوسیوس ئهڵێ:

هه‌‌ر مرۆڤێك كه‌‌ له دایك ئهبێ خودایكیش لهگه‌‌ڵا پهيدا ئه‌‌بێت و كاتێك مرۆڤ ئهفهوتێ خواكهشی ئه‌‌فهوتی.

به‌‌ڵام من له‌‌ سهر ئه‌‌و باوهڕه نییم. هه‌‌ست دهكهم له‌‌ سهردهمی پێشوو له‌‌ بهر نه‌‌بوونی كارهبا و رۆشنائی، كاتی ئاو كوڵ رژاندن بانگ كردنه كه ئهگهر گیانلهبهرێك یان منداڵێك لهم دهڤهره بوونه وریا بن و خۆیان له سووتاندن لا بدهن. ههروهها ئهگهر ئاو به تۆندی بڕژێننه سهر زهوی و دهنگی تووقهی بێته گوێ؛ مێوان له رێگهی دوور دێتهوه. یان ئهگهر شهپۆڵێك ئاو بهرهو ههوا فڕێ بدهن و ئاوهكه وهكوو دانهی ئهڵماس بڵاو ببێتهوه و بتوانن ئهوانه له دهست بێگرن؛ ههر به راستی  ئهبێته دانهی ئهڵماس.[۱]

گهو‌‌ره پیاوان و ئهوانهی كه له ژیاندا خاوهن ئهزموونن ئهڵێن:

له كاتی شهكهتی و ماندووئی، ئاو خواردنهوه قهدهغهیه چۆنكه لهش كرمی بهخۆ ئهگرێت و ورده ورده ئهتكۆژێ.

ئه‌‌م باوهڕه له سهر رێبازی زانستیه وقهت خورافه نییه كه دووپاتی ئهكهینهوه. من له ههندێك پزیشك پرسیارم كردووه به گشتی له سهر ئه‌‌م رایه‌‌ن كه له كاتی ماندووئی و

شهكهتی فهعالیهتی قهڵب زۆرتره وخوێن له دهمارهكاندا به تۆندی دێت و ئهڕوات و له‌‌ بهر عهرهق كردنهوه خوێن خهستر ئه‌‌بێت بۆیه ئه‌‌و دهمارانه كه‌‌«له‌‌نف»ی پێ دهڵێن و مادهیكی كه تیایه به‌‌«لهنفوسیت» ناوداره و له دهڤهری گه‌‌ده و رێخۆڵهدا كووبوونه هاوبه‌‌شی دهمارهكانی خۆینبهر دهكهن و له ئاوی گهده و رێخۆڵه دهگرن و بۆ دهمارهێ خۆێنبهر ئهیبهن. بۆیه گهده له ئاو ومادهیهك به ناوی «گاسترین» كه كاری ههزمی خواردهمهنی و ميكروبكۆژی گهده له ئهستۆیه كهم ئهبێتهوه و جانهوهر و كرم له گهده زۆرئهبێتهوه. هاو كات به فهرمانی مێشك ئهندامی «لوزا لمعده» مادهی«صفرا»ئهڕژێنێته نێوگهده وكرم و جانهوهره كان  دهمرن بۆیه ئه‌‌گهر ئاو بخۆردرێت سهفرا كاڵ ئهبێت و كرم وجانهوهرهكان تێك ناچێت و مرۆڤ تووشی نه‌‌‌خۆشی ئهبێت. ههر ئهم حێكایهته بۆ ئهسپ و قاتر زۆرتر له‌‌ بهر چاوه و بهم نهخۆشیه«سهگواsegwa» ئهڵێن وبۆ ئینسان «لهڕهوا leŕewa» پێ ئهڵێن.


[۱] ئه‌م بابه‌ته له ده‌می كاك قودره‌ت دارابی خه‌ڵكی گوندی چیاكه‌و كه ته‌مه‌نی پێنجا وپێنج ساڵه و دانیشتووی شاباده و كارمه‌ندی خانه‌نشینی ئێداره‌ی بێهداشته، بیستوومه.‌

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *