قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / ناساندنی کتێب / کومەڵەچیرۆک “راوان” بڵاو کریادن

کومەڵەچیرۆک “راوان” بڵاو کریادن

هسارە – کۆمەڵەچیرۆکی “ڕاوان” سێیەمین بەرهەمی نووسەری “بانە”یی، “ڕزگار لوتفی”یە کە لەم دواییانەدا لە لایان دەزگای چاپ و نەشری “گوتار”ەوە بڵاو کراوەتەوە. ئەم کۆمەڵەچیرۆکە، کۆی یازدە چیرۆکی کورت و درێژی لە خۆ گرتووە و تێکڕا وەك پێکهاتەیەکی تۆکمە دەربڕی ئەزموونێکی نوێی نووسەرەکەیین لە بواری چیرۆکنووسیندا.

سووژە و بابەتی چیرۆکەکان هەموو خۆماڵین و ڕەوایەتی تاکی کوردیان پێیە لەم قۆناغە زەمەنییەی ئێستادا. ئەم نووسەرە بە ستایلێکی تایبەت بە خۆی هەستاوە بە گێڕانەوەی ڕووداو و دەرکەوتەکانی کۆمەڵگاکەی و لەو پێناوەدا هیچ قاوغێکی دیاریکراوی وەرنەگرتووە و پێنووسێکی سرك و بزۆزی هەڵبژاردووە؛ کە لەو ڕێبازەشدا دەنگی تایبەت بە خۆی دۆزیوەتەوە.

“ڕاوان” ئێستا لە زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی کوردستاندا بوونی هەیە و ئازیزانی دوورەدەست دەتوانن لە ڕێگای ئەم ناونیشانەی خوارەوە بۆ دەستەبەرکردنی، داواکاری بن:

سەقز، فەرهەنگسەرای هونەر و ئەندێشە، کاك ئازاد حەسەنی (٠٩١٨٧٧٧١٥٨٥)

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *