قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / ناساندنی کتێب / سیس بوون بیرەوەرییەکانم

سیس بوون بیرەوەرییەکانم

“سیس بوون بیرەوەرییەکانم”  بەرهەمی شێعرییەتی و بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی چاپ و بڵاو بۆتەوە.

ئەو بەرهەمە کورتەشێعرەکانی شاعیر بەشی” دەزانی؟” دەگرێتە خۆی. ئەو کۆمەڵە شێعرە لە شێعری کوردی دا” تازەگەرییە ، چ لە ڕوانگەی فۆرم و چ لە ڕوانگەی پێکهاتەخوازی دا. ئەو بەرهەمە ١٠٠ کورتە شێعر لە خۆی دەگڕێ و کۆتایی گشت شێعرەکانی بە پرسیار کردنی” دەزانی؟” کۆتایی دێ. ئەو بەرهەمە لە لایەن کاک باوەڕ مەعرووفی بە زمانی ئینگلیسی وەرگێردراوەتەوە. و هەر وەها لە لایەن کاک خالید بایەزیدی لە کانادا بە زمانی فارسی وەرگێردراوەتەوە و لە گۆڤار و رۆژنامەکانی فارسی زمانی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

 ئەو بەرهەمە لە ١٠٠٠ تیراژ لە لایەن نەشری گوتار لە چاپ دراوە. چەن بەرهەمی دیکەی کورتە شێعر لەو شاعیرە ئامادەی چاپن. هەروەها کتێبێکی دیکەی بە نێوی دیوەخان کە کۆمەڵێک ئەفسانەی کوردی لە خۆ دەگرێ ئامادەی چاپە و بەو هیوایە بەو زووانە بێتە بازارەوە

قاسم تاباک ساڵی ١٣٥٤ لە گوندی ئیسکی بەغدا سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. لە ساڵی ١٣٦٢ هاتوونە شاری مەهاباد و هەر لەو شارە دەستی بە خوێندن کردووە. لە زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد ڕەوانشناسی خوێندووە و لە ساڵی ١٣٧٤وە هاتووچۆی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد دەکا و لەو کاتەوەش بە هاوکاری کاک ئەحمەد بەحری دەستی بە کۆکردنەوەی ئەفسانەکانی کوردی کردووە و لە ساڵی ١٣٨٦وە هاوکاری گۆڤاری مەهابادە و تا ئێستاش دڕێژەی هەیە.

ساڵی ١٣٨٨ کتێبێکی ئەفسانەیی بە نێوی ” شازادە ئیبراهیم” چاپ و بڵاو کردۆتەوە. زۆر بەرهەمی لە سەر ئوستوورەکانی کوردی تا ئێستا لە گۆڤارەکانی کوردی بە تایبەت گۆڤاری مەهاباد دا چاپ و بڵاو کردووە.

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *