قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / ناساندنی کتێب / پڕفرۆشترین ڕۆمانی ۲۰۱۵ ئێستا بە زمانی کوردی بەردەستە

پڕفرۆشترین ڕۆمانی ۲۰۱۵ ئێستا بە زمانی کوردی بەردەستە

ڕۆمانی “کوشتنی باڵندهی لاساییکهرهوه” له نووسینی هارپهر لی به وهرگێڕانی لۆنا دڵشاد مهریوانی کراوهته کوردی و ماوهی چهند ڕۆژهکه کهوتووهته بهردهست خوێنهری کورد.
هارپهر لی له ساڵێ ۱۹۲۶ی زاینی له ڕۆژئاوای ئیالهتی ئالاباما له دایک بووه و دوای تهواکردنی زانکۆ بۆ ماوهیهکی زۆر لهباڵاخانهی فڕۆکهخانهیهک ئیش دهکات، تاکوو ڕۆمانی “کوشتنی باڵندهی لاساییکهرهوه“که به چاپ دهسپێرێت، ئهم ڕۆمانهله ماوهیهکی کهمدا ناوبانگێکی زۆر بۆ هارپهر لی پێکدێنێت و تاکوو ئهمڕۆ بۆ ٦۰ زمانی زیندووی جیهان وهرگێڕدراوه و زیاتر له ٤۰  ملیۆن بهرگی لێفرۆشراوه.
ڕۆمانهکه له زمانی کچێک بهناوی سکات فینچ-هوه ڕهوایهت دهکرێت که کچی پارێزهرێکی سپی پێسته و باوکی ئهم کچهههر ههموو ژیانی خۆیی بۆ داکۆکی کردن له داد تهرخان کردووه.
باوکی سکات پارێزهری میرمنداڵێکی ڕهش پێسته که تاوانبار کراوه به دهست درێژی کردن به کچێکی سپی پێست، لهم ڕۆمانهدا نابهرابهی نێوان چینهکان و کێشهی نژادپهرهستی به وردی باسی لێکراوه. ناوی ڕۆمانهکهش لهم جێگه له ڕۆمانهکهگیراوه که باوکی سکات تفهنگێکی ساچمهیی بۆ منداڵهکانی دهسێنێت، بهڵام پێیان دهڵێت که ههرگیز باڵندهی لاسایکهرهوهی پێمهکوژن چون گوناحی  ههیه.
شایانی باسه که ئهم ڕۆمانه له ساڵی ۲۰۱۵دا دووباره بووهوهتهوه به پڕفرۆشترین ڕۆمانی ساڵی ئهمریکا و ههر ئێستایهکێکهله ۱۰ یهکهم کتێبی پڕفرۆشی جیهان. ئهم بهرههمه له ساڵی ۱۹٦۰ بڵاو بووهتهوه و له ساڵی ١٩٦٦ زاینی خهڵاتی پۆلیتزری بۆ هارپهر لی مسۆگر کردووه. ڕۆمانهکه له لایهن لۆنا دڵشاد مهریوانی و به زمانێکی رهوان بێژانه و ئاسان کراوهته کوردی و لهلایهن ناوهندی ڕۆشنبیری ئهندێشهوه ڕهوانهی بازاڕی کتێب کراوە.

سەورچەوە : سۆلی ئۆن وێب

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *