قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / ناساندنی کتێب / پیشانگای کتێبی تاران و سێ کتێب لە کەماڵ شەنگالی

پیشانگای کتێبی تاران و سێ کتێب لە کەماڵ شەنگالی

کەماڵ ئەمینی لە  شاعیرانی بەرەی چوارەمی کوردستانی ئێران ، کە ماوەی چەن ساڵێکە وتارو شیعرەکانی لە ژێر ناوی کەماڵ شەنگالی بڵاو دەکاتەوە، ئەمساڵ لە رێی ناوەندی گوتارەوە ،دوو کتێبی تازەی بە ناوەکانی:” ئەسپایی کەوتن ” و” چارەکێ بۆ نسیان” و هەروەها چاپی دوبارەی کتێبی “قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی” لە  چاپ داوە و لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران بڵاو دەکرێنەوە.

شایانی باسە یەکەم جار کتێبی قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی لە ساڵی ۲۰۰۷ و لە لایەن بڵاوکەرەوەی یانەی قەڵەمی سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە. لەم شاعیرە کتێبێکی وەرگێران بە ناوی” کۆمەڵگا و دەوڵەت ” لە نووسینی د.باقر پەرهام بە هاوبەشی سابیر موردادی لە ۲۰۱۳ بڵاو بووەتەوە.

کتێبی “ئەسپایی کەوتن” بریتییە لە چوار شیعری بڵند و لە تیراژی ۱۰۰۰ دانە دا و هەروەها کتێبی”چارەکێ بۆ نسیان” لە ۸ وەرز پێک هاتووە کە نیگایەکی ئوریبە بە کارەساتی شەنگال .

ئەم شاعیرە جیا لە شیعر زیاتر لە ۶۰ وتار و یاددشتی رەخنەیی لە گۆڤارەکانی کوردستانی ئێران و کوردستانی باشوور بڵاو کردۆتەوە و لە سەردەمی لاوی دا لە سالەکانی ۸۲،۸۶ و۸۹ هەتاوی ،چەندین خەڵاتی فستیڤاڵەکانی بەدەست هێناوە و جیا لە داوەری چەندین فستیڤاڵ ، بەشداری چالاکی سمینارە ئەدەبییەکان بووە، لە ساڵی۸۱ی هەتاوی  لە جوانڕو و لە ساڵی ۸۸ لە سنەدا مامۆستای کارگەی شیعر بووە.

کەماڵ شەنگالی لە دایک بووی ساڵی ۱۳۵۸ هەتاوی لە شاری جوانرۆیە و لە سنە ژیان دەکات

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *