نیشتمان، یەکەم ڕۆمانی “ڕزگار لوتفی” نووسەری بانەییە کە لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا لە لایان ناوەندی گوتارەوە لە پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران ڕۆنانی بۆ کرا و کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
ئەم ڕۆمانە، کە ڕۆمانێکی چەند بەرگی دەبێ، دوای بڵاوبوونەوەی سێ کۆمەڵە چیرۆك (جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە، سەمفۆنیای وشەکان و ڕاوان) هاتووەتە ڕیزی ڕۆمانە کوردییەکانەوە. شایانی باسە “نیشتمان” گێڕانەوەیەکی ئەدەبیی مێژوویەکی ٢٨ ساڵەی ناوچەیەکی کوردوستانی ئێرانە (لە ٦٢ی هەتاوییەوە تا ساڵی ۹۰ ) و نووسەر بە پشت بەستن بە ئەزموونە شەخسییەکانی خۆی و گرنگیدان بە لایەنی هونەریی ئەدەبی گێڕانەوە، ئەم بەرهەمەی خوڵقاندووە.
“نیشتمان” لە پازدە فەسڵ و ١٥٢ لاپەڕە پێك هاتووە و بە نرخی ١٠هەزار تمەن چاپ و بڵاو بۆتەوە.