ماڵپەڕی هسارە / دەنگوباس / لە دایک بوونی دووبارەی چیڕۆک لە مەڵبەندی چیڕۆک

لە دایک بوونی دووبارەی چیڕۆک لە مەڵبەندی چیڕۆک

بە پیێ هەواڵی هەواڵدەری ماڵپەڕی هەسارە، یازدەهەمین فستیواڵی چیڕۆک لە شاری بانە پاش چەند ساڵ ڕاگیرانی بە هۆکار گەلی نادیار، ئەمساڵ لە ڕیکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی دا بۆ جارێکی دیکە  بوو بە میوانداری کۆمەڵێک چیڕۆکی کوردی و فارسی  لە سەرتانسەری ئێران دا ..

ئەم فستیواڵە بە بەشداری ٦٠ نووسەر لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبی بەڕۆژە و بە هاوکاری ناوەندی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی شاری بانە و پاڵپشتی شارەوانی شار و خەڵکی هونەر دۆستی ئەم شارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوە دەچێت .

چەند خولەکێک بەر لە دەست پێ کردنی فستیواڵەکە ، بە بەشداری بەشداربووان ئو بەرپرسان و بە تایبەتی پێش نوێژی ئەم شارە، شەقامی بەرانبەری شوێنی بەڕێوەچوونی فستیواڵەکە بە” شەقامی چیڕۆک”  نێو دێر کرا .

لە لایەن نوسینگەی ئەم فستیواڵەوە ڕاگەیێندار کە ڕۆژی یێکەمی بەڕێوەچوونی پرۆگرامەکە پێشکەش بە ڕوو‌حی بەرزی نوسەری کۆچ کردوو بەڕێز ” خالید خاکی ” دەکرێت .

ڕۆژی یێکەمی پرۆگەرامەکە لە سێ بەشی بەیانی، دوا نیوەڕۆ و شەو پێک هات، لەم سێ بەشە دا کۆمەڵێک بەشدار بوو چیڕۆکەکانی خۆیان بۆ بەردەنگەکانیان خوێندەوە.

چاوەڕوانی دەکرێت بە هۆی پتانسییێلەکانی ئەدەبی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئابووری شاری بانە لە ساڵی داهاتوو دا ئەم فستیواڵە بکرێت بە فستیواڵێکی نێونەتەوەیی ..

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“تمامِ تخت ،خوابِ تورامي بيند ” – شعر: لیلا درخش – برگردان: فرشاد سلیمی

تمامِ تخت ،خوابِ تورامي بيند ازنازتاناله ازجيغ تادستي براي هيس   جان مي گيردازحياتِ يحيي …

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. * بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *