ماڵپەڕی هسارە / دەنگوباس / خەڵک و ڕێخراوە مەدەنییەکانی شاری بانە بەردەوامن لە یاری ڕەسانن بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان

خەڵک و ڕێخراوە مەدەنییەکانی شاری بانە بەردەوامن لە یاری ڕەسانن بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان

خەڵک و ڕێخراوە مەدەنییەکانی شاری بانە بەردەوامن لە هەناردە و دابینکردنی خزمەتگوزەرییە پیویستەکان بۆ هاوڵاتیانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان

لەدرێژە و بەردەوامی ئەم ئەرکە پیرۆزە، بەدوای دابینکردنی ٤ کانێکسی ئاموزشی لەلایەن خەڵک و ڕێخراوە مەدەنیەکانی شارەکەمان لە سەفەری پێشودا بۆ ئاواییەکانی ( مرادخانی، ناوفرە، تنگ اسماعیل و دولنگانی سفلی)، ئەمجار لە دووهەم سەفەر بۆ سەرپێڵی زەهاو، ڕۆژەکانی سێشەممەو چوارشەممە بەرواری ٢٧ و٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٦، ئەندامانی بنکەی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی بانە بە هاوڕێیەتی کاک هیوا بلندهمت، یارمەتی خەڵکی شارەکەمان بەناوی ” هەڵمەتی یارمەتی جەوانانی بانە”، ٣کانێکس و کەلوپەلی پێویستی خوێندگا و خوێندکاران بۆ ئاواییەکانی( مشکنار، ئەنجیر بان ئاوارە، کڵاوە) و ٤ کانێکس بۆ ٤بنەماڵە( بێسەرپەرست یان کەم ئەندام) دابین کرا. هەروەها یەک کانێکسیش لەلایەن هەیئەتی کەژەوانی شاری بانە بۆ بنەماڵەیەکی بێسەرپەرست لەنێو شاری سەرپێڵ زەهاو تەرخان کرا. هەوکات، لەم هەڵمەتەدا کەلوپەلی پێویستی خوێندکاری و وەرزشی بەسەر  خوێندگا سەرەتاییەکانی هەموو ئاواییە نابراوەکان و دوو ئاوایی ( دۆڵ ئەلیاس و دماغ سفید) دابەشکرا.

 سپاس بۆ دڵفراوانی و ئەمەگناسی خەڵک و ڕێخراوە مەدەنییەکانی شارەکەمان

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی

.

 

چاوێک بخشێنە بۆ ....

چەوەیلد ت – عۆزرا پەڕمووز

ت بەو بۊش لە کام دەسم بشارمەدەو ؟ لە وەرماێ ئشکەفت کام دەم ؟ لە …

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. * بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *