ماڵپەڕی هسارە / دەنگوباس / ئاگاداری بۆ نووسەران و خوێنەرانی بەڕێزی زاراوەی کەڵهوڕی لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام!

ئاگاداری بۆ نووسەران و خوێنەرانی بەڕێزی زاراوەی کەڵهوڕی لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام!

بە ئاگاداری تەواوی نووسەران و خوێنەرانی بەڕێز لەو ناوچانە دەگەیەنین کە چاپەمەنی مانگ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی نوێدا دەست دەکات بە دامەزراندنی پرۆژەی ئەدەبیاتی کەڵھوڕی لە ژێر ناوی «جمشت».

لەم پرۆژەیەدا کە تایبەتە بە نووسەرانی کورد لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام، ھەوڵ دەدرێت بەرھەمگەلی سەرکەوتووی ئەو زاراوەیەی زمانی کوردی چاپ بکرێت و بخرێتە بەر دیدەی خوێنەرانی ئازیزی کتێبخانەی کوردی.

ھەربۆیەش داوا لەو بەڕێزانە دەکەین لەمە بەدوا پێشنیار و بەرھەمەکانیان بنێرن بۆ ئەو ئیمەیلەی خوارەوە:

kalhori@mangpub.com

بە سپاسەوە

دەستەی بەڕێوەبەری چاپەمەنی مانگ

 

چاوێک بخشێنە بۆ ....

فڕین بە نێو جوگرافیای جیهاندا، بە زمانێکی شیعریی – نووسینی: هۆشەنگ قادر

۱- له‌ خانۆچكه‌كه‌ی ماڵێ پووره‌ خونچێمه‌وه‌، بۆ كه‌لاوه‌كه‌ی سه‌عیدییان. /ده‌قێكی واڵا./ ۲- ئەفریقانامه‌ و زه‌میننامه‌، …

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. * بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *