قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / ناساندنی کتێب / دوو کتێبی نوێی “پێشەوا کاکەیی” بڵاو کرایەوە

دوو کتێبی نوێی “پێشەوا کاکەیی” بڵاو کرایەوە

۱- ئەفەریقانامە و زەمیننامە، بە تامی شیعر
۲- ئەمریکانامە، بە تامی شیعر، “ڕۆمانە شیعر/ قەسیدە”
دوو کتێبی پێشەوا کاکەیین، بریتین لە چوار پڕۆژەی شیعریی، لە کۆی ۸ پڕۆژە، کە پێشەوا، لە ساڵی ۲٠۱٦ەوە، بە شێوازێکی تایبەت بە خۆی، سەرقاڵی نووسینێتی. ئەم دوو کتێبە؛ لە چاپخانەی کارۆ/ سلێمانی، چاپ ده‌کرێت، له‌سه‌ر ئه‌رکی نووسه‌ر. نووسه‌ر، له کتێبی یه‌که‌میدا: ئه‌فریقانامه، به تامی شیعر، ده‌روازه‌یه‌کی بۆ کۆی پڕۆژه‌کانی نووسیوه، به نێوی “شیعره/ ڕێ” که نووسه‌ر، له‌ وێوه دونیایه‌کی شیعری، په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیکه به ڕووی شیعردا ده‌کاته‌وه.

د. ڕەفیق سابیر، لە بارەی ئەفەریقانامەوە، دەڵێت:
ئەفریقانامە، بە تامی شیعر… مرۆڤ لە خوێندنەوەی ماندوو نابێت، چوونکە تێکستێکی پڕ فانتازیا و تایبەتە و، بە زمانێکی پاراو و شاعیرانە و ستایلێکی تایبەت نووسراوە…
ئیسماعیل حەمەئەمین: له باره‌ی ئه‌مریکانامه‌وه، ده‌ڵێت:
ئەمریکانامە، بە تامی شیعر؛ قەسیدە- ڕۆمانێکی قووڵە، قووڵ بە قەد سەفەرکردن بەسەر ڕێگەی ئاوریشمی مارکۆ پۆلۆدا. ئەمریکانامە، گەڕانە بە دووی سوبێکتێک، خودێک، لەسەر ئەم زەویە ونبووەدا. ون بووە لە ناو خۆیدا، بە جۆرێک «خودی شیعریی» لە ناو کایەی خۆیدا، بە دووی کایەی گەورەتردا دەگەڕێت. لە ناو لۆکاڵدا بە دووی شیعرییەتێکدا دەگەڕێت، پڕ بکات بە جیهاندا.

 

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *