قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / یادداشت / بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی وارین و ئەدەبیاتی کوردی کرماشان – جەمیل مورادی

بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی وارین و ئەدەبیاتی کوردی کرماشان – جەمیل مورادی

بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی وارین و سەرەتایەک بۆ سەرهەڵدانی چالاکییە مێژووساز و نوێیەکانی ئەدەبیاتی کوردی کرماشان

جەمیل مورادی

بە دوای هەوڵ و تەقالای یەک ساڵەی هاوڕێیانی (بنکەی فەرهەنگی  ئەدەبی وارین) و وەرگرتنی موجەوزی ئێرشادی ئیسلامی بە مەبەستی تێکۆشان و چالاکی لە بوارگەلی جۆرواجۆر:کارگەی شیعر و چیرۆک و فێرکاری وانە و ڕێنووسی کوردی و ڕوونەمایی و پەردە لادانی کتێب و … توانیمان بە شێوەی ڕەسمی یەکەم هەنگاو هەڵبگرین و ئێوارە شیعرێکی پاییزی ( ڕێکەوتی بیستی خەزەڵوەر ۱۳۹۷/۸/۲۰ )  لە پێشانگای کتێبی کرماشان بە هاوکاری ئیدارەی ئیرشاد و بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە شاعیران و نووسەرانی کرماشان و شارەکانی دەوروبەر بە تواو زاراوەکانیەوە ( لەکی، کەلهوڕی، سۆرانی، هەورامی) بەڕێوە بەرین.

وەک دەسپێکی چالاکییەکانی ئەم بنکەیە، کۆڕی شیعرخوێندنەوەکە هەتا سێ کاتژمێرێک درێژەی پێدرا و توانی جێی ڕەزامەندی بەشدار بووانی خۆی بەجێ بهێنێ کە وەک خاڵی بەرچاوی ئەم کۆڕە، بووەتە هۆی دڵگەرمی زیاتری ئەعزای وارین، بۆوەی بتوانین لە داهاتوودا مەراسمگەلی بەهێزتر و بەپێزتر بگرین.

دیارە ئەدەبی کرماشان ئەگەر چی زیاتر بە ئەدەبی کلاسیک و فۆلکلۆر ناسراوە و بێگومان لەم ساڵانەشدا شاعیران و نووسەرانی باشی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هەوڵی نوێخوازی و تازەگەری بەردەوام لە دەقەکاندا هەستی پێکراوە و بێگومان چارەنووسی خۆی لە نێو تاقی کردنەوەی زیاتری زەرف و پۆتانسیێلە زمانی و فۆڕم و داڕشتنە نوێیە زمانییەکان ئەبینێتەوە، بۆیە چەندین کتێب و قەڵەمی تازە لەم ساڵانەدا لە چاپ دراوە و هەڵگری بەڕێوەبردنی پڕۆژەگەلی ڕەخنەگرانەیە لە چەشنی کۆڕ و پانێل و دانیشتنە ئەدەبییەکان بە شێوەی مێتۆدیک و زانستیانە و عیلمی…بۆیە لە ئاوەها دۆخێکدا بە پێویستمان زانی ئەم بنکەیە بکەینە مەکۆی هەندێ ئەزموونی نوێ و چالاکییە جیددی و مێژوومەندەکان کە ساڵگارێکە جێگای خاڵی ئەم وزە و هێز و تەقالایە لەم دەڤەرەدا دیار و زەقە و ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم بۆشایی و کەلێنەیلە پڕەو ببێتەوە.

وەک خۆم و هاوڕێانم لەم بنکەیەدا تەواو هەوڵ و تەقالامان درێژە دانە بە ئەم جۆرە لۆژیکە نوێخوازانەیە و هیوادارم بتوانین بە یارمەتی شاعیران و نووسەرانی ئەم دەڤەرە لە داهاتوودا هەنگاوەیل بەهێزتر هەڵبگرین.

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *