قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
ماڵپەڕی هسارە / ئەدەبیات / وەرگیڕان / وەرگیڕان چیرۆک / کورتە چیرۆک “تاقی” – نوسەر: کەێوان کەێخوسرەوپووڕ – وەرگیڕ: ئەیووب مەلکی

کورتە چیرۆک “تاقی” – نوسەر: کەێوان کەێخوسرەوپووڕ – وەرگیڕ: ئەیووب مەلکی

کورتە چیرۆک “تاقی”

سەرۆکی دایرە و کاک ئێسماعیل چایچیەکەی دایرە شەڕیان دەکرد.

پاسەوان و خەڵکیش ،ناو بژیوانیان دەکرد شەڕ لەسەر بێ تامی چایەکە بوو.سەرۆک هاواری دەکرد :فەسڵت دەکەم دەدەم بتخەنە دەرەوە.

_بە جەهەنەم.تا چەند مانگی دیکە لە جێهان فەسڵ دەبم.

چایچی پیر پاڵیداوە سەر موبێلەکە و دەگریا.پاسەوان وتی:

_بابە گیان! کاک ئێسماعیل،تۆ کە زۆر سەبوور بووی ئەم قسانە و ئەم کارانە مانای چییە؟

چایچی دەناڵی:پزێشکەکان وایان وتووە ،تاقیەکان وا پێشان دەدەن.

ئۆمێدێک نماوە.ژنەکەشم هەر گارە گارە دەکات.بەشەڕ هاتین.بە یکجاری بەڕێم کرد بۆ ماڵی براکەی.کێشەیکم هەبوو لەگەڵ براکەم لەسەر میراتی باوکم ئەوەیشم چارەسەر کرد.چوومە دایرەی سەبت.ئەوەیشم بەخشی.

سەرۆک و پاسەوان و کارمەندەکان لە دەوری ئێسماعیل چایچی کۆبوونەوە.دڵخۆشی دەکردن، پاسەوان وتی:

_باوکەڕۆ! بهێلە با بڕۆمە کن نووسەری ئەم چیرۆکە بڵێم بابە ئێمەت کوشت بەم چیرۆکە فرمێسک دەرهێنەرەت.دەڵێم بە جۆرێک چاکی کاتەوە و ژوورەکە بە جێهێشت.

سکرتێری دایرە دوای گەڕانەوە لە ئێجازەی کاتی.هاتە ژوورەوە.بە تەعەجۆب سەیری ژوورەکەی دەکرد ژوورەکە تێکچوو بوو و سەیری ئەوانەی دیکەی دەکرد ڕووی کرد بە چایچی و وتی:

_کاک ئێسماعیل ئەوندە پێوەندیم بە تۆوە کرد،وەڵام نادەیتەوە؟

_موبایلم بۆ چییە؟لە ماڵ دامناوە

_چووبووم بۆ تاقیگە،وەڵامی تاقی پزێشکی کوڕەکەم بێنم .سکرتێری تاقیگە وتی بە کاک ئێسماعیل بڵێ ،وەڵامی تاقیەکەی بە هەڵە پێدراوە،کێشەیکی نییە!

_ژوورەکە لە خۆشی تەقی.پاسەوان هاتە ژوورەوە.سەرۆک،چایچی لە ئامێزگرت.چەند چڕکەیک تێپەڕ بوو.چایچی لە ماتبوون هاتە دەرەوە .دەستی سەرۆکی ماچ کرد.پرسی؟

_ئەم ئیشە قوڕانەم چی لێبکەم؟!

سەرۆک وتی:

داستانک ( قراضگی ) – کیوان کیخسروپور

بابە! ئەمە پارە.بڕۆ شیرینی فرۆشی ئەو بەر ،کارتونێک شیرینی بکڕە،لەگەڵ خێزانت ئاشت ببەوە کۆتایی بە چیرۆکەکە بێنە.

چایچی وتی:

_ئەوە لە کاتی خۆی.میراتەکەم بەخشی.ئەوە چی لێبکەم؟

پاسەوان وتی:

_خەمت نەبی برازام پارێزەری یاسایە.دەڵێم پێداگیری لەسەر ئیشەکەت بکات.

_ئاخر پێم ناخۆشە حەقم بخورێت

چایچی دوو دڵ لە نێوان هیوا و حەسرەت،مات و داماو چووە دەرەوە.پارەی کڕینی شیرینیەکە لە نێوان دەستی بە گۆشار گرتبوو.

سەرۆک لە پشت مێزەکەی دانیشت.پاسەوان و سکرتێر ژوورەکەیان ڕێکدەخست و چوونە دەروە.سەرۆک لە بەردەم خۆیەوە قسەی دەکرد:

_بەو شێوە باوکت دەربێنم.کەیف بکەیت.کەڵەگا

لە هووڵی دایرەوە دەنگی هاتوچووی خەڵک دەهات .دەنگی بەرزی ستاپی سەیارەیک بیسەرا.پێکدان بوو.سکرتێر هاواری دەکرد.دەرکە کراوە.سکرتێر بە پەلە وتی:

-جەنابی سەرۆک.جەنابی سەرۆک.کاک ئێسماعیل…

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“زه‌رب” کورتە چیرۆکێگ لە کەیوومەرس بەڵەدە

کاکه زه‌رب سینی. وه‌ت: ئا. وه‌تم:چه‌نێ؟ هڵم ده‌م و لۊتم له ناو دکانه‌گه‌یش دیار بۊ. …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *