ماڵپەڕی هسارە / دەنگوباس / مامۆستا ئسماعیل سابوور کۆچی دوواییکرد

مامۆستا ئسماعیل سابوور کۆچی دوواییکرد

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئیسماعیل سابوور، هونەرمەندی كوردی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان کۆچی دواییکرد.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶٫۳٫۹۸ هونەرمەند ئیسماعیل سابوور، کە پێشتر باری تەندروستی ناجێگیربوو هێنرایە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد”.

ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابوور، ساڵی ۱۳۳۵ لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، ساڵی ۱۳۵۸ كۆلێژی هونەرە جوانەكانی لە تاران تەواو كرد، تاوەکو ئەو كاتەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوو ۱۰۵ گۆرانی تۆمار كرد و ئەلبوومێكی بەناوی سەفەرنامەی كوردستان بڵاوكردەوە. دواتر لە هەرێمی كوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوكردووەتەوە.

سابوور ۱۶ ساڵ لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوو و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

.
.

چاوێک بخشێنە بۆ ....

“بێ هات و چوو” – بەرهەم تازەێگ لە وەحید میرەبەیگی

بێ هات و چوو وێنەێ کووشک چووڵ داڕمیاێگ پەشێویامەسە کوڵەسۊکێگ   قسەتاڵەگەێ دروونەێەر شارێگم ک …

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. * بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *