شێخ مووس کوڕی حەسەن کوڕی موحەمەد، ناسراو بە جگەرخوێن، شاعیرێکی کورد زمانە. جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و لەساڵی١٩١٤ بۆ گوندی ئـاموودە دەیگوێزنەوە. جگەرخوێن ھەر لە منداڵییەوە زیرەکی و ھۆشیاری و …
درێژە »