ماڵپەڕی هسارە / ئەدەبیات / شێعر / شێعرنوو / خه‌ڵاتی – بەرهەم جیاوازێگ لە فەرزاد سەفەرە

خه‌ڵاتی – بەرهەم جیاوازێگ لە فەرزاد سەفەرە

 

ئه‌مه‌ شووشه‌ شکاوه‌کانی دوایین ده‌لاقه‌م

له‌ پشتوێنه‌که‌تدا داینێ

[ ڕه‌نگه‌ بۆ تۆ شیرین بێ ]

ئه‌مه‌ ماچێکه له منداڵییه‌کانته‌وه‌ دزیوم

هه‌تا ئێستا‌ هه‌ر پێم بوو

[ ئه‌مه‌ته‌ هۆش ببێ

ئه‌رێنی و نه‌رێنیێ تێکه‌ڵه ]

ئه‌م هێلکه‌یه‌م

له سفره‌ی نه‌ورۆزی هه‌فتا و شه‌شه‌وه‌ بۆت هێناوه‌

پێت له‌ سه‌ری دابنێ و

بیشکێنه‌

ئه‌مه‌ ئاوی زرێبار

ڕۆشنی ڕێگات بێ.

 

ئه‌مه‌ ده‌قی نه‌نووسراوم

ئه‌مه‌ خه‌ونی نه‌بینراوم

ئه‌مه‌ به‌سته‌ڵۆکی بێ ده‌نگیم

ئه‌مه‌ شه‌رمی نه‌گوتراوم

ئه‌مه‌ سه‌رینی پێغه‌مبه‌ره‌کان

ئه‌مه‌ ڕازه‌کانی په‌راوێزی خوا

خه‌ڵاتی تۆ

 

ئه‌مه‌ جه‌مسه‌ری ئیسکیمووه‌کان

بیکه‌ به‌ به‌رگی بووکێنیت

ئه‌مه‌ میراتی به‌ڕووه‌کان

بیکه به‌ چه‌پکه‌ گوڵت

ئه‌مه‌ باڵی هه‌موو باڵنده‌کان

بیکه‌ به‌ چۆپی

ئه‌مه‌ دڵه‌ڕاوکێی موسافێره‌کانی تایتانیک

ئه‌مه‌ به‌ردنووسی ئیمپراتووره‌کان

ئه‌مه‌ سه‌د ساڵ ته‌نیاییه‌که‌ی مارکز

ئه‌مه‌ ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌که‌ی شێرکۆ

ئه‌مه‌ پێڵاوه‌که‌ی سیندرلا

ئه‌مه‌ پیرۆزبایی مه‌م و زین

هه‌مووی بۆ تۆ و

تۆش بۆ زاوا

 

 

چاوێک بخشێنە بۆ ....

پایز شەقام شارداری ئسڵام ئاوا لە دەروەچ دووربین یووسف شەفیعی

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. * بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *